تشرینی دووه‌م 21, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ھێزکانی تورکیا بۆ چوونەنێو ئازەربایجان

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وشکانی وڵاتەکەی ئامادەکاری تەواویان کردوە بۆ ئەوەی بچنە ئازەربایجان.

بەپێی راگەیاندنی میدیای فەرمی تورکیا، هلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا راگەیاند، هێزەکانی زەمینی تورکیا ئامادەکارییەکانیان تەواو کردوە و بەم زوانە دەتوانن بەرەو ئازەربایجان بەڕێبکەن بۆ چاودێری کردنی ئاگربەست لە هەرێمی قەرەباغ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپاکەیان بەمزوانە بەرەو ئازەربایجان دەچێت، هێزە زەمینییەکانی تورکیا ئامادەکارییەکانیان تەواو کردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە دوای ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربەست لەنێوان باکۆ و یەریڤان واژۆکراوە.

لە 27-ی مانگی ئایلولی ئەمساڵەوە، ئاگری شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر قەرەباغ هەڵگیرسا، هەریەکەیان ئەوی دیکەی بە هەڵگیرسێنەری شەڕەکە تۆمەتبارکرد، هەفتەی رابردوش پاش هەڵوەشاندنەوەی دو رێککەوتنی ئاگربەست، بەنێوبژیوانی روسیا هەردوولا رێککەوتنێکیان واژۆکرد.

سەرپەیڤ