تشرینی دووه‌م 23, 2020 10:06 Asia/Tehran
  • بانگەشەی ئەردوغان لەمەڕ خەباتی دژی داعش لە سووریا

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کرد، ئانکارا تەنیا ئەندامی ناتۆیە کە لە سووریادا بەگژ تاقمی تیرۆریستی داعش دا دەچێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «تی ئاڕ تی»،«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڤیدیۆ کۆنفرانسی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی تاقمی بیست لە ڕیاز بانگەشەی کرد: ئانکارا مکوڕە لەسەر خەباتی دژی تیرۆریزم.

بانگەشەی دەوڵەتی تورکیا لەمەڕ خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە کاتێکدایە کە ستراتژیای دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر تاقمی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش دووفاقانەیە، چونکو بەرلەمە بۆ داکۆکی لە داعش لە شەڕەکانی سووریاو عێراق و لە ئاراستەی ڕوخاندنی حکومەتی یاسایی ھەردووک وڵاتەکە، تەنانەت نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەریی بۆ بریندارانی داعش دەکرد. دەست درێژیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی ئەم وڵاتە و ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ