تشرینی دووه‌م 26, 2020 11:31 Asia/Tehran
  • پارێزەرەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش قوڵبەستکرا

پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش سەرلەبەیانیی ئەمڕو لە ماڵی خۆی لە بۆرسا لە لایەن ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیاوە گیرا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، جاھید کرکازاک پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش ، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بۆرسا لە لایەن ھێزە ئاساشیەکانی تورکیاوە دەسگیر کرا . 

بە پێی نوسینی ھەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا ، ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە ھێرش بۆسەر ماڵی ئەم پارێزەرە دوای پشکنینی ماڵەکەی ، گرتیان و بۆ ناوەندی پۆلیسی بۆرسایان گواستەوە . 

پێویستە بگوترێ ، کرکازاک جارێکی دیکە لە ساڵی 2016 بە تاوانی بڵاوکردنەوەی نھێنی نامەی دەمیرتاش گیرابوو . ئەم پارێزەرەی تورکیا ساڵی 2019 ش لە ئانکارا لە لایەن ھێزە ئاسیاشیەکانەوە گیرابوو . 

سەرپەیڤ