تشرینی دووه‌م 26, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکات

پەرلەمانی ئەوروپا لەبروکسل لە کۆبونەوەدایە و پڕۆژەبڕیارێکی بۆ سەپاندنی سزای بەسەر تورکیا خستۆتەڕو لەبەرامبەر هەوڵدان بۆ دەستکەوتنی گازی سروشتی لەدەریای سپی ناوەڕاست و دروستکردنی فشار لەسەر قوبرس.

پەرلەمانی ئەوروپا لە پڕۆژەبڕیارەکەیدا سەرکۆنەی "کردەوە نایاساییەکانی تورکیا" لە ڤارۆشا دەکات، داوای سەپاندنی سزای قورس بەسەر تورکیا دەکات و پێیوایە، "ئەنقەڕە تەنیا بە پاشگەزبونەوە لە کردەوەکانی دەتوانێت خۆی لە سزاکان بپارێزێت". 

هەنگاوەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە قوبرس و رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست ناڕەزایی یۆنان و وڵاتانی نێوەندگیری لێکەوتوەتەوە. بەتایبەت دوای ئەوەی تورکیا 12ی تشرینی یەکەم جارێکی دیکە کەشتیی ئۆروچ رەیس بۆ گەڕان بەدوای وزەدا ناردەوە دەریای ناوەڕاست.

هەروەها 8ی تشرینی یەکەمی 2020 تورکیا کەناراوی مەراشی کردەوە کە 46 ساڵ بو داخرابو.  تورکیا تۆمەتبارکرا بەوەی بانگەشەی بۆ ئەرسین تەتەر، کاندید بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری قوبرسی باکور کردوە و دەستی لە هەڵبژاردنی باکوری قوبرس وەرداوە. 

سەرپەیڤ