تشرینی دووه‌م 28, 2020 14:50 Asia/Tehran
  • گرتنی 22 کەس بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە تورکیا

ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 22 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتەدا قۆڵبەستکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیونی ئێران ، ئەم کەسانە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە پەلاماری ھێزەکانی ئیدارەی نەھێشتنی تیرۆریسم بۆسەر چەند شوێنی لەپێشدا ناسراو لە شاری یوزگات گیران . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، تاوانبارانی پێوەندی لە گەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تورکیا بۆلێکۆڵینەوە راپێچی ئیدارەی پۆلیسی شاری یوزگات کران . 

بانگەشەی دەوڵەتی تورکیا لەمەڕ خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە کاتێکدایە کە ستراتژیای دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر تاقمی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش دووفاقانەیە، چونکو بەرلەمە بۆ داکۆکی لە داعش لە شەڕەکانی سووریاو عێراق و لە ئاراستەی ڕوخاندنی حکومەتی یاسایی ھەردووک وڵاتەکە، تەنانەت نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەریی بۆ بریندارانی داعش دەکرد. دەست درێژیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی ئەم وڵاتە و ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ