کانونی دوھەم 01, 2021 07:15 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی ٣٥ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دا لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٣٥ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش لە شاری ئەستەمۆڵی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، ئەم کەسانە لە ھێرشی ھێزەکانی دژەتیرۆر بۆ سەر ٣٥ شوێنی پێشتر دیاریکراو لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کراون.

ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە، قۆڵبەستکراوان شارومەندی بیانین و بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش گیراون.

دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ئۆپراسیۆنی خۆی لەدژی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتەدا پەرە پێ داوە.

ئانکارا کە پێشتر تۆمەتی داکۆکی لە تیرۆریستانی داعشی لە سەر بوو، لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر ھەستیاری لەکەڕ بوونی ئەندامانی ئەو تاقمە تیرۆریستە لە خاکی تورکیا، ھەنگاوی گەورەی بۆ پێشگرتن بە پەڕینەوەی تیرۆریستان لە سووریاو عێراقەوە بۆ ئەم وڵاتە ھەڵگرتووە.

سەرپەیڤ