کانونی دوھەم 11, 2021 16:53 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی بەرەڤانیی تورکیاو لیبی

وەزیرانی بەرەڤانیی لیبی لەگەڵ ھاوتای تورکیایی خۆی دا لە ئەستەمۆڵ دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیاو «سەلاحەددین نەمروش» وەزیری بەرەڤانیی لیبی لە دیدارەکەدا چوارچێوەی پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتیان لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم دیدارەدا لە سەر داکۆکیی وڵاتەکەی لە لیبی بۆ دابین کردنی سەقام و پاراستنی یەکگرتوویی ئەو وڵاتە پێی داگرت.

٢٧ی نوامبەری ٢٠١٩ تورکیا دوو تەبایی نامەی ھاوکاریی ئاسایشتی و دیاری کردنی سنووری دەریایی لەگەڵ دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی واژۆ کرد ھەتا بتوانێ سەرچاوەکانی وزە لە دەریای نێوەڕاست بدۆزێتەوەو ھەڵینجێنێ.

سەرپەیڤ