کانونی دوھەم 11, 2021 17:47 Asia/Tehran
  •  ھەگەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئەرمینیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا باسی ھەگەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئانکاراو یەزیڤانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «حەقایەق»ی قەوقاز، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتننامەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بە نێوەندگریی ڕووسیا، وتی: تورکیا بە ھیوایە ئەرمینیا ئاگربڕە دامەزراوەکە پێشێل نەکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: تورکیا ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەرمینیا لێک دەداتەوە.

خولی تازەی پێکدادانەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٧ی سپتامبەر لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ دەستی پێکراو لە ١٠ی نوامبەری ٢٠٢٠دا ڕەزامەند بوون بە نێوەندگریی ڕووسیا بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ لە قەرەباغ.

سەرپەیڤ