تورکیا‌و یۆنان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان کۆدەبنەوە
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕایگەیاند،شەست و یەکەمین خولی کۆبونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به گه‌ڕان و پشکنین لە نێوان یۆنان و تورکیا، لە ٢٥ ی کانونی دوەم لە ئەستەمۆڵ بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان له راگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یۆنان ئاماده‌یە که په‌یوه‌ندیه‌کی سودمەند له‌گه‌ڵ تورکیا دامەزرێنێت و گرفتە دەریاییەکانی چارەسەر بکات.
هاوکات «مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ» وه‌زیری ده‌رەوه‌ی تورکیاش جه‌ختی لەوە کردووەتەوه که گه‌ڕێکی نوێی گفتوگۆکان له نێوان تورکیا و یۆنان له‌باره‌ی گه‌ڕان و پشکنین له ده‌ریای ناوه‌راستدا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو وتووشیەتی:لە‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردولا تاوتوێی چەند پرسێکی دیکەش ده‌که‌ن.
لای خۆیەوە «کاریاکاس میتسوتاکیس» سەرۆک وەزیرانی یۆنانیش ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیه‌کى باش له‌گه‌ڵ تورکیا بونیادبنێت وئاماده‌ی هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک دەبێت سه‌باره‌ت به ناوچه ده‌ریاییه‌کان کە جێی ناکۆکین لە نێوان یۆنان و تورکیا.