شوبات 13, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • حەبی ئاسن و سۆیا
    حەبی ئاسن و سۆیا

خواردنی سەرەخۆیانەی حەبی ئاسن قەدەغەیە ئەگەرچی خواردنی حەبی ئاسن بۆ هەندێ کەس پێویستە، بەڵام جاری واشە زۆر خواردنی مەترسیی بە دواوەیە، لەبەر ئەوەی کە سیستەمی بەرگریی لەش کاردانەوەی جۆراوجۆری بە حەبی ئاسن هەیەو وپزشکان، زۆر خواردنی راناسپێرن.

حەبی ئاسن

خواردنی لە رادەبەدەرو سەرەرۆیانەی حەبی ئاسن، هۆکارەکانی هاوپەیوەند بە تەرکیزەو فێربوون و زانیاریی لە پاشەکەوتی ئاسن لە لەش، تێکدەدا.

جگە لەوەش زۆر خواردنی حەبی ئاسن مەترسیی چڵک و عفونەتی لەش بە تایبەت عفونەتی کۆئەندامی هەرس لە منداڵانیدا بەدواوەیەو کەم خواردنیشی مەترسیی تووشبوونی خانەکانی لەش بە شێرپەنجە زۆرتر دەکا. کەوایە لە خواردنی سەرەڕۆیانەی ئەو حەبانە بە تایبەت ئەگەر ئاستی ئاسنی لەشتان رێکوپێکە، خۆبوێرن.

حەبی ئاسن

سۆیا و دەرمانی جەرگی چەور

لە دوایین لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەران، دەرکەوتووە پرۆتئینی سۆیا دەبێتە هۆی دابەزینی چەوریی خوێن و هەروەها یارمەتیی بە دەرمانی جەرگی چەور دەدا.

سۆیا

جەرگی چەور یەکێک لەو نەخۆشیە بەربڵاوانەیە کە زۆر جار هیچ دیاردەو نیشانەیەکی نییە. شێوەو ستایلی نەگونجاوی ژیان وەک ‌قەڵەویی، خۆراکی ناتەندروست و نەبوونی جموجۆڵ، یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی چەور بوونی جەرگە. ئەو نەخۆشییە بێتو دەرمان و چارەسەر نەکرێ، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی مەترسیداری جەرگ وەک سیرۆزی جەرگی بەدواوە دەبێ.

سۆیا

کەمکردنەوەی کێشی لەش، وەرزش و بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست، لە بنەماکانی دەرمانی جەرگی چەور دێنە ئەژمار. لە دوایین لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە کەڵک وەرگرتن لە سۆیا وەک سەرچاوەیەکی پرۆتئین، رۆڵی بەرچاوی لە چاکبوونەوەو دەرمانی ئەو نەخۆشییەدا هەیە.

 

 

سەرپەیڤ