تشرینی دووه‌م 08, 2018 09:43 Asia/Tehran
  • پشتگریی پارتەکانی تورکیا لە ئێران لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکادا

سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا وتی: تورکیا وەکوو وڵاتێکی ئیسلامی دەبێ لە بەرامبەر بڕیاری یەک لایەنەی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران بوەستێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «تەمەل کرەموڵڵا ئوغلو» ڕۆزی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەیەکی زۆری نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران وتیشی: ئەم بایکۆتانە نایاسایین و ئەمریکا دەبێ سیاسەتی سەرەڕۆیانەی خۆی لە جیھاندا کۆتایی پێ بێنێ.

سەرۆکی پارتی سەعادەت وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە دەبێ لە بەرامبەر یەک لایەنە خوازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران کاردانەوەی گونجاو لە خۆی پیشان بدات، وتیشی: نابێ بەوەی کە لەوپەڕی کیشوەرەکانەوە ھاتووە ماوەی ئەوە بدرێت کە پێکھاتەکەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین تێک بدات و لە بارەی چارەنووسی خەڵکی ناوچەکە بڕیار بدات.

دوای دەست پێ بوونی خولی تازەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران کە لە ڕۆژی دووشەممە چوارەمی نوامبەرەوە ڕاگەیەندرا، گەلێک لە وڵاتان لەوانە تورکیا بە کردارێکی نامافەوانی و نایاسایییان زانی و ڕایانگەیاند کە ئەو بایکۆتانە پەیڕەو ناکەن.

 

سەرپەیڤ