حوزه‌یران 01, 2020 00:07 Asia/Tehran
  • ئەستێرەکانی باسکە و تۆپی پێی ئەمریکایی ھاتنە ریزی ناڕازیان

یاریزانانی دوو لیگی پرۆفشناڵی وەرزشیی پڕ ھاندەری باسکە و تۆپی پێی ئەمریکایی ش بە کوژرانی شارومەندێکی رەش پێستی ئەم وڵاتە کاردانەوەیان نیشاندا .

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئیسپانیایی ئێل مۆندۆ ، یاریزانانی دوو لیگی پرۆفشناڵی وەرزشیی باسکە ( ئێن بی ئەی ) و تۆپی پێی ئەمریکایی ( ئێن ئێف ئێڵ) ھەڵوێستیان گرت لە حاند کوژرانی جۆرج فلۆید شارومەندی رەش پێستی ئەمریکی و بە بڵاوکردنەوەی بروسکە و دانانی وێنەکانی ئەم رووداوە ، داخ و مخابنی قوڵی خۆیان لەم رووداوە نەژاد پەرستیە راگەیاند . 

لێبرۆن جەیمز  ئەستێرەی یانەی باسکەی لەیکێرز ، ستیڤکێرز راھێنەری یانەی  گۆڵدن ستەیت ، کارسۆن وێنتز یاریزانی لیگی نیشتمانیی تۆپی پێی ئەمریکا و مایکڵ جۆردەن لە یاریزانانی پێشووی باسکەی ئەمریکا ھەر کامیان بە جۆرێک کوشتنی رەشپێستەکەی شاری مینیا پۆلیس بە دستی پۆلیسیان شەرمەزار کرد و داوای رەچاوکرانی مافی رەش پێستان و کۆتایی ھاتنی ھەڵسوکەوتی نەژادپەرستانە لە ئەمریکا بوون .