ئاب 30, 2015 16:32 Asia/Tehran
  • قەیرانی کۆچبەری ، کێشەی رامیاری و کۆمەڵایەتی بۆ ڕۆژئاوا

ڕۆژنامەی ڕیساڵەت چاپی تاران ، نووسی قەیرانی کۆچبەری و پەنابەری بووەتە یەکێک لە سەرەکیتەرین کێشە سیاسی و کومەڵایەتیەکان لە یەکێتیی ئورووپا .

ڕۆژنامەی ڕیساڵەت لە ژۆمارەی ئەمڕۆی یەکشەمە خوی لە یادداشتێکدا نووسی کوژرانی دەیان داواکاری پەنابەری لە ڕێگای تورکیاوە بو ئاڵمان و ئەویش لە خاکی ئوتریش ، جارێکی دیکە نیگەرانیگەلێکی زۆری لە بەژی ئورووپا بە دی هێناوە و وادێتە بەرچاو کە کێشە ی پەنابەران و کۆچبەران لە ڕۆژئاوا کوتایی نیە . بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامەیەی چاپی تاران ، دۆزینەوەی تەرمی حەفتا پەنابەری سووری لە لوڕیەک دا لە نزیکی سنووری ئوتریش لە گەڵ هەنگاریا ، نیشان ئەدات ئورووپا تووشی کێشەی پەنابەرانێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقایی بووە کە خوی ڕۆڵێکی پۆزێتیڤی لە بە دی هێنان و تۆند بوونەوەی ئەو وڵاتانە گێڕاوە . ڕۆژنامەی ڕیساڵەت دەنووسێت ڕوودانی قەیرانی ئابووری لە ناوچەی یورو ش قەیرانی کوچبەری و پەنابەری بە یەکێک لە سەرەکیترین و ئاڵوزترین کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە ڕۆژئاوا کردووە . ئەو ڕوژنامەیە دەڵێت دابەزینی خزمەتگوزاری فریا گوزاری بە پەنابەران لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی یەکێتیی ئورووپا لە مەر دابەزینی قەبووڵکرانی پەنابەری غەیری ئورووپایی کێشەکانی پەنابەران کە لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیدار دا هەوڵ ئەدەن بۆ گەیاندنی خویان بە وڵاتانی دیکە زۆرتر دەکات .