ڕوسیا داوای وه‌ستاندنی بۆمبارانی بنکه و مه‌ته‌رێزی ترۆریستان له سووریای ڕه‌تکرده‌وه
تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 11:12 Asia/Tehran
ڕووسیا کاژێرێک دوای بڵاوبوونه‌ووه‌ی داوای هاوبه‌شی وڵاتانی لاگری داعش بۆ ڕاگرتنی بۆمبارانی بنکه و مۆڵگه‌ی ترۆریستان له سووریا ، ڕایگه‌یاند که له ڕۆژی هه‌ینی په‌لامار بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوه‌ند و مۆڵگه‌کانی داعش له سه‌رانسه‌ری خاکی ئه‌م وڵاته په‌ره پێ ئه‌دات و ئۆپه‌راسیۆنه که ناوه‌ستێت .
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "ئیگۆر کوناسێنکوف" ، گوته بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هه‌ڵوێسته نوێیه‌کانی ئه‌م وڵاته له مه‌ڕ زۆرتر کردن و په‌ره پێدانی په‌لاماره‌کان بۆ سه‌ر تاقمه ترۆریستیه‌کان به تایبه‌ت داعش له سووریا دوای ئه‌وه ڕاگه‌یاند که حه‌وت وڵاتی لاگری ئه‌م گرووپه ترۆریستیه له به‌یاننامه‌ی هاو به‌شی ئه‌مرۆی خۆیان دا به ئیدعای کوژرانی که‌سانی مه‌ده‌نی سووری ، خوازیاری ڕاگرتنی بۆمبارانه‌کان بوون .کاربه‌ده‌ستی سه‌ربازی ڕووسیا هه‌روه‌ها جه‌ختیکرد که بۆ سه‌رکه‌وتنی زۆرتری ئۆپه‌راسیۆن له مه‌ڕ وه‌به‌ر ئامانج دانی یه‌کجاری و له ناو بردنی ناوه‌نده گرینگه‌کانی داعش له فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ستراتژیک و به هێزی سۆخۆ 34 که‌ڵک وه‌رده‌گرێت ، که له مه‌ودای 250 کیلو مه‌تری ، ده‌توانێ به جیاوازی چه‌ند مه‌تر و له ته‌واوی بارودۆخی که‌ش و هه‌وایی دا ئامانجه‌کانی خۆی له ناو ببات.
گوته بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕوو له هه‌واڵنێران گوتی: که‌ڵک وه‌رگرتن له فرۆکه کان به توانایی جۆر به‌جۆر ی سۆخۆ -34 ،ئه‌و هه‌له‌مان بۆ ده‌ڕه خسێنی به لانی زۆری وردبینی دامه‌زراوه‌کانی تایبه‌ت به داعش و به ته‌واوه‌تی حه‌شار دراوه له سه‌رانسه‌ری سووریا بۆمباران و مووشه‌ک باران بکه‌ین .
کوناشێنکۆف ، به باسکردنی ئه‌وه‌ی که ،په‌لاماره‌کان به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م فرۆکه جه‌نگییه له به‌رزایی بانتر له 5000 مه‌تر ئه‌نجام ئه‌درێت ، گوتی: به‌م ستراتژییه ده‌توانین دامه‌ز راوه کانی داعش له
سه‌را نسه‌ری سووریا له ناو ببه‌ین و له ناو بردنی ناوه‌نده گرینگه سه‌ربازیی و فێرکارییه کانی ئه‌م تاقمه نزیک شاری ڕه‌قه
سه لمێنه‌ری ئه‌م تواناییه‌یه.
حه‌وت وڵاتی سه‌ره‌کی ڕیکخه‌ری کرده‌وه‌کانی دژی سووری ، ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا له ڕووسیا داوایان کرد کۆتایی بدات به بۆردومانی بنکه و مۆڵگه‌ی ترۆریسته‌کان به تایبه‌ت داعش له سووریا دا. له‌م به‌یاننامه‌یه که ڕۆژی هه‌ینی و له تورکیا دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، ئه‌م وڵاته هاوڕێ فه‌ره‌نسا ، ئه‌لمانیا ، قه‌ته‌ر ، عه‌ره‌بستان ، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا له ڕووسیا داوایان کرد ئۆپه‌راسیۆنی خۆی دژی ترۆریستان له سووریا دا ڕابگرێت.
له‌م ڕاگه‌یاندراوه‌یه به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له درێژه‌ی چالاکی سه‌ربازی ڕووسیا له سووریا ، ئیدعا کراوه که په‌لاماره‌کانی ڕووسیا بووه‌ته هۆی تیاچوونی که‌سانی سیڤیل .