تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 19:52 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگی یەکانی ئەمریکا لە پێگەی دیاربەکری تورکیا جێگربوون

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە پێی رێککەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا لە ژێر ناوی شەڕی تیرۆریستانی داعش پاش پێگەی ئینجرلیکی تورکیا لە پێگەی دیاربەکری ئەو وڵاتە جێگیربوون.

بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی"خەبەر تورک" چەند فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکااوڕێ لەگەڵ فڕۆکەیەکی سەربازیی بارهەڵگر کە هەڵگری تەقەمەنی جۆری سی-17 بوە رۆژی هەینی پاش نیشتنەوەیان لە فڕۆکەخانەی پێگەی سەربازیی دیاربەکر گەڕانەوە تورکیا.
خەبەر تورک نوسی 50 سەربازی ئەمریکیش هاتونەتە ئەو پێگەیە.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە تورکیا مانگی رابردوو رایگەیاند لەگەڵ ئەمریکا ڕێکککەوتوە بۆ هاوکاری کردنی هاوپیەمانی دژە داعش.
رۆژنامەی زەمانیش رۆژی رابردوو نوسیبووی: لە رۆژانی رابردوو دا سوپای ئەمریکا خەریکی ناردنی هێز و فڕۆکەی جەنگی بۆ دیاربەکر لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا دا بووە.
زەمان نووسی: ژنڕاڵ فلیپ بێردلۆف؛ فەرماندەی هێزی سەربازیی پەیمانی ئەتڵەسی باکور ناسراو بە ناتۆ و فەرماندەیەکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا کە لە ئاخافتنی خۆیان دا لە کۆڕبەندی هاوکاری تورکیا و ئەمریکا لە واشنگتۆن وتی: لە پێناو خەباتێکی بەرفراونتر لە دژی داعش ئەمریکا 300 سەربازی سئپای خۆی و فڕۆکەیەکی شەڕکەری بۆ دیاربەکر بەڕێ کردوە.
ناوبراو وتیشی: لە درێژەی ئەو گوازتنەوانە دا کۆپتەرێکی سەربازی زۆر پێشکەوتوو بە ناوی
Pawe Hawk و فڕۆکەیەکی C-130 کە تایبەتە بۆ گوازتنەوەی بریندارەکان بۆ دیاربەکر بەڕێ دەکرێن.