پێداگری مافه‌وانی که‌نادایی له‌سه‌ر سکاڵا کردن له عه‌ره‌بستان به هۆی کاره‌ساته‌که‌ی مێناوه
تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 20:05 Asia/Tehran
مافه‌وانی نێوده‌وڵه‌تیی که‌نادایی پێی داگرت له‌سه‌ر سکاڵا له عه‌ره‌بستان له‌مه‌ڕ کاره‌ساته‌که‌ی مێنا و کوژرانی حاجییه‌کان له دادگا نێوده‌وله‌تییه‌کان دا.
"لێمبرێمۆنت وێبر"ی مافه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی له ڤه‌نکۆڤه‌ری که‌نادا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رادیۆ ئینگلیزی ده‌ره‌وه سنووری ڕادیۆ و تله‌ڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هۆوهه‌گه‌ری ئه‌وتۆ بۆ ئاراسته‌کردنی سکاڵا له‌مه‌ڕ کاره‌ساته‌که‌ی مێنا و کوژرانی حاجییه‌کان له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ئاردایه گوتی: راستییه‌کان ده‌بێ تاتوێ بکرێن. بۆیه به‌رپرسایه‌تی ئه‌م کاره‌ساته له‌باری یاساییه‌وه وه‌ئه‌ستۆی عه‌ره‌بستانه.ئه‌م مافه‌وانه نێوده‌وڵه‌تییه به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌توانێ ئالی سعوود به تاوانی کوشت و بڕی حاجییه‌کان بێنێته دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گوتیشی: دیوانی نێوده‌وڵه‌تی سزادانیش ئه‌توانێ سه‌باره‌ت به کاره‌ساته‌که‌ی مێنا له دژی کاربه‌ده‌سته سعوودییه‌کان دۆسییه‌ک پێک بێنێت.
24 سێپته‌مبه‌ری ڕابردوو له جێژنی قوربان هه‌زاران زیاره‌تکاری به‌یتوڵڵاهه‌لحه‌رام له‌وانه نزیک به 465 حاجیی ئێرانی له ڕێوڕه‌سمی ڕه‌میی جه‌مه‌راتی حه‌جی ئه‌مساڵ له مێنا به هۆی نالێهاتوویی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان گیانی خۆیان له ده‌س دا.