تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 21:14 Asia/Tehran
  • پێنج کۆڵه‌ری ئێرانی لە ریزی باشترین توێژەرانی جیهان

بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتییەکانی ماڵپەڕی بەڵگەنامەکانی زانستی جیهانی ئیسلام (ISC)، وتی: ماڵپەڕی بەڵگەنامەکانی ISI پێنج توێژەری ئێرانی وەکو باشترین توێژەرەکانی جیهان ناساند.

بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی بەڵگەنامەکانی زانستی جیهانی ئیسلام (ISC)محەمەد خانی بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتییەکانی ماڵپەڕی بەڵگەنامەکانی زانستی جیهانی ئیسلام (ISC)، وتی: "داود دەمیری گەنجی" لە زانکۆی پیشەسازی بابۆل لە پیشەی ئەندازیاری،"مەجید عیشقی گۆردجی" لە زانکۆی سیمنان لە پیشەی بیرکاری،"مێهدی دیهقان" لە زانکۆی ئەمیر کەبیر لە دوو پیشەی ئەندازیاری و بیرکاری،"مێهراوڕەنگ قائیدی" لە زانکۆی یاسوج لە پیشەی ئەندازیاری، و "سەعید عەباس بەندی" لە زانکۆی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی(رە) لە پیشەی بیرکاری لە لایەن ماڵپەڕی بەڵگەنامەکانی ISI وەکو باشترین توێژەرانی جیهان ناسێندراون.
خانی بە باس کردنی ئەوەی کە توێژەرە هەڵبژێردراوەکان بە گوێرەی چۆنیەتی بەرهەمی زانستی دیاری کراون وتی: پێودانگەی سەرەکی ئەو هەڵبژاردنە ڕادەی کاریگەری زانستی ئەم لێکۆڵەڕانە لە جیهانی زانست بووە کە ئەو کاریگەرییە بە پێی هەندێک پێوەری سەلمێندراوی وان بووە.
بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتییەکانی ماڵپەڕی بەڵگەنامەکانی زانستی جیهانی ئیسلام (ISC)، وتیشی: کردوکاری لێکۆڵەرانی جیهان لە ساڵانی 2003 تا 2013 پێوەری ئەم هەڵبژاردنە بووە.
ئەو هەڵبژاردنە لە نێو ئەو لێکۆڵەرانەی دا کراوە کە بەرهەمی زانستی ئەوان لە ریزی بەرهەمە زانستییە هەرە بەرزەکانی جهیان دا بووە.