تشرینی دووه‌م 25, 2015 21:06 Asia/Tehran
  • پەلامار درانی باڵوێزخانەی تورکیا لە مسکۆ

بەسەدان کەس لە خەڵکی ڕووسیا لە ناڕەزایەتی بەرامبەربە بەردرانەوەی فڕۆکەی جەنگیی ڕووسی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە لە سووریا ، پەلاماری باڵوێزخانەی تورکیا لە مسکۆیان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، خەڵکی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای کۆبوونەوە لەبەر دەرکی باڵوێزخانەی تورکیا لە مسکۆ ، وێڕای شەرمەزار کردنی خرانە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ، بەرد و هێلکەیان لە بینای باڵوێزخانەی تورکیا هەڵکرد و جامەکانیان شکاند.
خۆپیشاندەرەکان دروشمی وەک "تورکیا لایەنگری داعشە" و "شوورەیی بۆ ئێوە" و "خرانە خوارەوەی فڕۆکەی ڕووسی شەرمەزار دەکەین" یان بەرز کردەوە.
ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕووسیان لە ئاسمانی سووریایان کردە ئامانج.
ڕۆژی سێشەممەش دەسبەجێ لەدوای ئەو پەلامارە ، ڕووسەکان لەبەرامبەر باڵوێزخانەی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد.