شوبات 12, 2016 11:35 Asia/Tehran
  • دەسبەکار کردنی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئەهلی سوننەتی عێراق لە ئەمریکا

نووسینگەیەک بەناوی "نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئەهلی سوننەتی عێراق " بە ئامانجی بوار خۆشکردن بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە لە ئەمریکا دەستیپێکرد.

هەواڵدەریی بوراسا ئەمڕۆ هەینی لەزمان "ئەسیل نوجەیفی" پارێزگاری پێشووی نەینەواوە لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق ڕاپۆرتی دا : هەواڵی کرانەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئەهلی سوننەتی عێراق لە واشینگتۆن ڕاستە و ئەو نووسینگەیە بە ئامانجی بڵاو کردنەوەی دەرد و ڕەنجی سونییەکانی عێراق بۆ بیروڕای گشتیی جیهان کراوەتەوە.

نوجەیفی کە بە هاودەستیی "ڕافیع عیساوی" وەزیری دارایی پێشووی عێراق ئەو نووسینگەیان کردۆتەوە ، نیازی سەرەکیی خۆی خستە ڕوو ، و کوتی: پێکهێنرانی ناوچەی فدڕاڵی لە عێراق مافێکە کە لە یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە دا هاتووە و ناوچەی فێدڕاڵی سوننیش دەتوانێ یەکێک لەو ناوچە فدراڵانە بێت.

"ڕافیع عیساوی" لەبەر دەستهەبوون لە بشێوییەکانی عێراق لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتەوە داوا کراوە.

"عبدالرحمن ئەلەویزی" ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکگرتوی گروپە عێراقییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کە هەندێ لە کەسایەتییە عێراقییەکان ، کە لە داکۆکیی دەرەکییش بەهرە دەبەن ، بەبیانووی داکۆکی لە سوننییەکانی عێراق هەوڵ دەدەن کە ناوچەیەکی سوننی نشین لەو وڵاتە پێک بێنن.

ئەللەویزی کوتیشی : ئەمریکا لە بووجەی ساڵانەی خۆیدا ، بڕە پارەیەکی تەرخان داوە بە پرسی پێکهێنانی ناوچە سەربەخۆ سوننی نشینەکان و هەروەها ناوچە کورد نشینەکان لە عێراقدا.