وشدارییدان له‌مه‌ڕ په‌لاماره‌کانی داعش بۆسه‌ر پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یۆرۆ2016
سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوخۆی ئاڵمان له‌مه‌ڕ په‌لاماری گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش بۆسه‌ر پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یۆرۆ2016 وشداریی دا.
به پێی ڕاپۆری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ڕۆیته‌رز، هانس گێئۆرگ ماسن، سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی ناوخۆی ئاڵمان به‌ئاماژه به به‌ڕێوه‌چونی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یۆرۆ2016ی فه‌ڕانسه، وتی: هه‌ندێ به‌ڵگه‌و سه‌نه‌د له‌وباره‌وه له‌ده‌ست دایه که داعش، ئه‌لقاعیده یان به‌ره‌ی نوسره به‌نیازی هێرش کردنه‌سه‌ر ئامانجه ڕۆژاواییه‌کانیه‌تی.
ماسن هه‌روه‌ها بۆ هاوکاری ئاسایشی له‌گه‌ڵ فه‌ڕانسه بۆ به‌ڕێوه چوونی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یۆرۆ2016 ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند.
فه‌ڕانسه له بارودۆخێکدا میوانداری پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یۆرۆ 2016 یه که له هێرشه‌کانی13ی نۆڤمبه‌ری2015 ی داعش بۆسه‌ر چێشتخانه‌کان و وه‌رزشگه‌یه‌کی تۆپی پێ و ته‌لارێکی مۆسیقا له پاریسی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته، 130 که‌س کوژران.
پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یۆرۆ2016 له ده‌ی ژۆئه‌نه‌وه ده‌س پێ ده‌کرێ و مانگێک له ده یاریگه‌ی فه‌ڕانسه درێژه‌ی ده‌بێ.
به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی وایان پێش بینی کرد که نزیک به دوو و نیو ملوێن که‌س بۆ بینینی ئه‌و پێشبڕکێیانه سه‌ردانی فه‌ڕانسه ده‌که‌ن.