بارودۆخی شیاو بۆ په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و یه‌کێتی ئوروپا
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بارودۆخی بۆ په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و یه‌کێتی ئوروپا به‌شیاو زانی.
به پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی سه‌داوسیما؛ حه‌سه‌نی روحانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دیدار له‌گه‌ڵ لیناس لینکڤیسیوس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانی له‌تاران، وتی: ئێران ولیتوانی بۆ په‌ره‌پێدان و قووڵ کردنه‌وه‌ی هاوکارییه هاوبه‌شه‌کان، خاوه‌ن ئیمکانات و توانستی به‌رفراوانن که ده‌بێ بۆ سوود وه‌رگرتنی شیاو له‌و ئیمکاناته، لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا بکه‌نه‌وه.
روحانی وتی: تاران-ویلنیوس ده‌بێ به‌ده‌ر له په‌یوه‌ندییه‌کی بازرگانی، به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان به‌رفراوانه‌کان، هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها ئیراده‌و هاوکاری هه‌موو وڵاتان له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی به پێویست زانی و وتی: هه‌ندێ وڵات ده‌بێ له‌وه تێ بگه‌ن که داکۆکی و که‌ڵک وه‌رگرتن له تیرۆریستان بۆ بردنه‌پێشی ئامانجه سیاسی وناوچه‌ییه‌کان، بژاره‌یه‌کی شیاو نییه‌و بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه.
روحانی وتی: له ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و به‌تایبه‌ت داعش، ده‌بێ به ناسینی هۆکارانی پشتی په‌رده، له‌هه‌مبه‌ر وڵاتانی لایه‌نگری تیرۆریزم و داعش خۆڕاگربن هه‌تا نتوانن چه‌کی مۆدێرن و یارمه‌تییه دراڤییه‌کان بخه‌نه به‌رده‌ست ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه‌و نه‌وت و شوێنه‌واره که‌وناراییه‌کانی وڵاتانی ناوچه به‌تاڵان ببه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیش وتی؛ ویلنیوس خوازیاری په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تارانه له‌هه‌موو بواره‌کاندا.