حوزه‌یران 25, 2016 15:43 Asia/Tehran
  • دەسپێکی جڤینی شەش ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆتاوتوێ کردنی پاشهاتەکانی

دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵاتی دامەزرێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ تاوتوێ کردنی پاشهاتەکانی دەنگی ئەرێی خەڵکی بریتانیا بە چوونەدر لە یەکێتی ئەوروپا"برگزیت" لە بڕڵینی پێتەختی ئاڵمان دەسیتی پێ کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا لەو دانیشتنە دا کە ئەمڕۆ شەممە لە بیڕڵینی پێتەختی ئاڵمان بەڕێوەچوو وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، فەرانسا، ئیتالیا، بلژیک، لوکزامبورگ و هۆلەند بەشدار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئاڵمانی بریارە، لەو دانیشتنە دا بەڵگەیەکی ستراتژیک بۆ یەکێتیەتێکی لخیز و نەرمەکردار داڕێژرێت.

ئەگەری ئەوە هەیە لەو گەڵاڵەیە دا وڵاتانی ئەندام بۆخۆیان دیاری بکەن کە لە چ ئاست و لە چ پانتاییەک دا لەگەڵ ئەو یەکێتییە لە ڕووی سیاسی و ئابوری هاوکاری بکەن.

فڕانک واڵتر شتان مایەر وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بەر لە دەسپێکی ئەو دانیشتنە، وێڕای پێداگری لەسەر پاراستنی یەکێتی ئەوروپا وتی: یەکێتی ئەوروپا نابێ پاش بڕیارەکەی بریتانیا سستی بنوێنێ.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، لە درێژە دا وتیشی ئەوروپا دەبێ بۆ پرسەکانی وەک پەنابەران، پرسە ئەمنییەکان و خەبات لە دژی بێ کاری رێگەچارە بدۆزێتەوە.

بە قسەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتووێژی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی داهاتوو دا سەبارەت بە هەنگاوەکانی پاش چوونەدەری بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت.

ئەنجامی کۆپرسییەکەی 23ی ژۆئێنی 2016 بریتانیا دەریخست 51.9 لە سەدی دەنگدەران دەنگیان بە چوونەدەری بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا داوە.