حوزه‌یران 26, 2016 11:17 Asia/Tehran
  • ئیتالیا    میوانداری   گەنجینەکانی  پارسی

پیشانگەیەک لە هونەر و ژیاری مێژوویی ئێران بە پەیامی سەرۆک کۆماری ئیتالیا لە شاری ئوکوئلیای ئەو وڵاتە کرایەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری ڕادیو تەلەفیزیون لە شاری ئوکویلیا لە باکووری ئیتالیا ، لەو پیشانگەیەدا بیست و نۆ شتی بە بایخ لە دەورانی هەخامەنشی و ساسانی لە هێندێک لە شوێنە کەوناراییەکانی ئێران وەکوو تەختی جەمشید پاسارگاد و شووش بە ئامادە بوونی کۆڕێک لە بەرپرسانی فەرهەنگی و سیاسی دو وڵات و ژۆمارێکی زۆر لە ئیتالیاییەکانی هۆگری فەرهەنگ و مێژووی ئێران لە شوێنی موزەخانەی نیشتمانیی کەوناراناسی شاری ئوکویلئیا نومایش دراوە .

سرجو ماتارلا سەرۆک کۆماری ئیتالیا هاوکات لە گەڵ کرانەوەی ئەو پیشانگایە لە پەیامێکدا وێڕای جەخت کردن لەسەر پێشینەی کۆنی فەرهەنگ و مێژووی ئێران ، بەڕێوە چوونی ئەو پیشانگەیەی بە هۆی هێزمەندی ڕەوتی پەیوەندی فەرهەنگی و سیاسی نێوان ئێران و ئیتالیا زانی .