ناڕەزایەتیەکان لە لەندەن دژی چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتیی ئوروپا
ئەندامانی پارتی چەپ خواز و کەمپەینی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی ناڕەزایەتیگەلێکیان لە لەندەن و ئەدینبورگ دژی چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتیی ئوروپا بەڕێوە برد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، بە نووسینی ڕۆژنامەی تێلگراف ؛ ناڕازیان لە حاڵێکدا کە ئاڵاگەلێکیان بە سەردێڕی " پێشوازی لە پەنابەران " و " نە هەڵاواردنی ڕەگەز پەرەستانە " لە دەست دا بوو لە پارکێکدا لە ناوچەی " وایت چاپل " لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن ئامادە ببون . بانگهێشت بۆ ئەو ناڕەزایەیتانە لە پەیجی " سوسیالیسمی شۆڕشگێڕ " ی فەیسبوک ڕاگێندرا بوو کە ئەو کردەوە لە لایەن گرووپگەلێک وەک مانەوە لە یەکێتیی ئوروپا کۆگەی ڕادیکال لایەنگری کراوە.
بڕێک لە ناڕازیان دەمامکیان لەسەر چاو بوو و بڕێکیش مەشخەڵیان لە دەست دا بوو . ڕێکخەرانی ئەو ناڕەزایەتیانە ڕایانگەیاند کە ئەو خوپیشاندانە دژی ڕەگەز پەرەستی مافی کۆچبەران و توند و تیژیەکانی فاشیستی بە دی هاتووە . ئەوان هەروەها ڕایانگەیاند کۆچکردن یەکێک لە پرسە سەرەکیەکانی ڕێفراندوم بووە و لاگرانی کەمپەینی چونە دەرەوە لە یەکێتیی ئوروپا ئەو چوونە دەرەی بە ڕێگایەک بۆ کونتڕۆڵ کردنی زۆرتر دەزانن . ژۆمارێک لە تازەلاوانییش ڕۆژی ڕابردوو بە کۆبوونەوە لە دەرەوەی پەرلەمانی ئینگلیز تووڕەیی خۆیان لە چوونە دەری ئینگلیز لە یەکێتیی ئوروپا ڕایگەیاند بڕێک لە تازەلاوانی 15 و 16 ساڵە لەو ناڕەزایەتیانە خوازیاری دانی ماف بۆ بەشداری لەو کۆپرسیەدا بوون .