حوزه‌یران 26, 2016 14:02 Asia/Tehran
  • ئیمزاکانی تۆماری دووپات بوونەوەی گشت پرسی بەریتانیا لە ٢ ملوین تێپەری

ژمارەی ئیمزاکانی تۆماری دوو پات بوونەوەی کۆ پرسی لە بارەی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا ، لە ٢ ملوین ئیمزا تێپەری و هەروا خێرا ڕووی لە زیادبوون ناوە .

ویلیام ئۆلیور هیلی ، گوتە بێژی ئەنجوومەنی عەوامی بەریتانیا و ئەو کەسەی کە پێشنیاری ئەو تۆمارەی کردووە ووتوویەتی سایتی مەجلیس بە هۆی باڵابوونی ترافیک و داوا بۆ تۆمار کردنی ئیمزا بە شێوەی کاتی تووشی گیر وگرفت بۆتەوە .

لەم تۆمارە ووتراوە کە بە سەرنج لەوەی کە بەشداریی گشتی لە کۆ پرسی پینجشەممە کەمتر لە سەتا ٦٠ بەشداربووان یش دەنگیان داوە بە چوونە دەری بەریتانیا دوای ئەم کۆپرسییە ناتوانێ بە شێوەی ورد ڕەنگدانەوەی ویستی زۆرینەی دانیشتووانی بەریتانیا بێت کە وابوو دەبێ دیسانەوە بەڕێوە بچێت .

ڕەوتی کۆ کردنەوەی ئیمزا بۆ بەڕێوە چوونی هەمدیسانی کۆ پرسی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەستپیکراوە و هەروا درێژەی هەیە .