ڕوسیا هەر چەشنە دەسوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکای ڕەت کردەوە
تهمووز 27, 2016 20:25 Asia/Tehran
وتەبێژی کرملین دەسوەردانی مسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکای وەدرۆ خستەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرە لاوەکان دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرملین لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بابەت ئەگەر هەوڵ دانی مسکۆ بۆ کارتێکەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە قازانجی دۆناڵد تڕامپ، بەربژێری کۆماریخوازەکان وتی: ویلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری روسیا چەندین جاران جەختی کردوە روسیا هیچ کات دەسوەرنادات لە کاروباری نێوخۆی وڵاتان بە تایبەتی لە ڕەوتی هەێبژاردنەکانیاندا.
پسکۆف وتیشی: ئە قسانە باش نین و سیاسەتوانان لە جەرگەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەیانڵێنەوە.روسیا بە چەشنێک هەڵسوکەوت دەکا کە هیچ لایەنێک بە دەسوەردان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا ڕاڤەی بۆ نەکات.