ئاب 25, 2016 18:43 Asia/Tehran
  • پرتاوی رژێمی میسر بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل

وەزارەتی پەروەردە و راهێنانی میسر لە کتێبی ساڵی تازەی خوێندن بە سەردێری " جوگرافیای جیهانی عەرەب و مێژووی هاوچەرخی میسر " بە پێشێل کردنی مافەکانی فەلەستینییەکان و بەلاڕێدا بردنی راستییەکانی مێژوو ، باسی لە ئیسرائیل وەک " وڵاتی دۆست " کردووە.

هەڵسوکەوتی رژێمی عەبدولفەتاح سیسی لە میسر نیشان دەدا ناوبراو لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیی چڕ بووەتەوە. پاش ئینقلابی 25 ی ژانویە ، خەڵکی میسر لە سێپتامبری 2011 باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە قاهیرەیانگرت و باڵوێزی ئیسرائیلیش شەوانە لە قاهیرە هەڵات. زۆربەی شییکاران ئەو رووداوە وەک " ئینقلابی دووهەم لە میسر " دەزانن. سایتی دێبکا سەر بە رێکخراوی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاند هێرشی خۆپیشاندەرانی میسریی بۆسەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە قاهیرە ، تەل ئەبیبی گەڕاندەوە بۆ 32 ساڵ لەمەوبەر و سالانی پڕ لە چەرمەسەریی و گۆشەگیریی.

دێبکا راشیگەیاند بە چوونە دەرەوەی باڵوێزی ئیسرائیل لە قاهیرە ، روونە کە ناوبراو بەم زوانە ناگەڕێتەوە بۆ میسر و رێککەوتنی سازانی نێوان میسر و ئیسرائیل کە ئێستاش هەڵپەسێدراوەیە ، هەرگیز جێبەجێ ناکرێ.

شەڕی ساڵی 2012 ی ئیسرائیل بە دژی غەززە کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی موحەممەد مۆرسی رووی دا بوو بە هۆی ئەوەی کە میسر باڵوێزەکەی خۆی لە تەل ئەبیب بانگ کردەوە  پەیوەندییە دوو لایەنەکان پچڕا. کەمتر لێکۆلەرێک پێش بینیی دەکرد کە تەنیا سێ ساڵ پاش چوونە دەری باڵوێزی میسر لە تەل ئەبیب ، رژێمی میسر باڵوێزێکی تازە لە ئیسرائیل دانێ. ئەو هەنگاوە وەک زیندوو کردنەوەی پەیوەندیی دوو لایەنەی میسر و ئیسرائیل بوو.

پاش ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی میسر ، هەنگاوێکی دیکە کە دەوڵەتی سیسی بە مەبەستی ئاسایی کردنەەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامی دا ، سەفەری جولای 2016 ی وەزیری دەرەوەی میسر بۆ تەل ئەبیب بوو. تەنیا چەند رۆژ پاش سەفەری سامح شوکری بۆ ئیسرائیل ، باڵوێزی تازەی ئەو رژێمە گەییشتە قاهیرە . لە راستیدا کەمتر لە 5 ساڵ پاش چوونە دەرەوەی پڕ لە سووکایەتیی باڵوێزی ئیسرائیل لە قاهیرە ، رژێمی زایۆنیی باڵوێزە تازەکەی خۆی لەو وڵاتە ناساند و جارێکی دیکە چالاکییەکانی ئەو رژێمە لە قاهیرە دەستی پێکرد.

بەڵام ئەوەش هەموو بەسەرهاتی هاوپەیوەند بە پەیوەندیی میسر و ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵ دەسەڵاتداریی سیسی لە میسر دا نییە.

سامح شوکری ، کە واوێدەچێ ئاڵاهەڵگری پەرەدان بە پەیوەندییەکانی میسر و ئیسرائیلە   رۆژی 21 ی ئوت لە لێدوانێکی سەیر ، کوتی چوونکە تیرۆریزم پێناسەیەکی جیهانیی نییە ، کوژرانی منداڵانی فەلەستینیی لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلیی ناتوانین بە تیرۆریزم بزانین. 4 رۆژ پاش ئەو لێدوانانە ی سامح شوکری ، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی میسر کتێبی ساڵی خوێندنی تازە  بە سەردێری " جوگرافیای جیهانی عەرەب و مێژووی هاوچەرخی میسر " ی بڵاو کردەوە. لەو کتێبەدا ، پرسی فەلەستین بووەتە پرسێکی پەراوێز و ئیسرائیلئش وەک وڵاتێکی دۆست باسی لێکراوە. لەو کتێبەدا تەعامولی ئاسایی لەگەڵ ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە و ئەو رژێمە بە هاوبەشی مێژوویی و ستراتێژیک سەبارەت بە پتەو کردنەوەی ئابووری میسر باسی لێکراوە. بەو پڕۆسەیەی کە دەوڵەتی سیسی لە پێشی گرتووە ، دەبێ چاوەڕوان بین و ببینین په له ی دەوڵەتی میسر سەبارەت بە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەگاتە کوێ ؟