ئاب 28, 2016 11:04 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی لانیکەم١٥٥ ئەندامی گرووپی مونافقین بۆ ئالبانی

دەگوترێ ، لانیکەم ١٥٥ ئەندامی گرووپی مونافقین بۆ وێنە ژمارێک لە سەرکردەکانی، لە ئێراق بەرەو ئالبانی هەڵاتوون.

بە پێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی بەگێڕانەوە لە ڕاپۆری دامەزراوەی ستراتژیکی چاودێر، فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئەمریکی ئەو ئەندامانەی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین کە لە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێراق لەساڵی٢٠٠٣ لە کەمپی لیبێرتی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا خۆیان شاردبۆوە، پێشتر لە ڕۆژی پێنج شەممە(٤ی خاکەلێوە) بۆ ئالبانی گواستەوە.

دەگوترێ چەند بەرپرسی باڵای گرووپی تیرۆریستیی گرووپی مونافقین و رەنگە مەسعود ڕەجەوی، سەرکردەی ئەو گرووپەش لە موسافیرانی ئەو فڕۆکەیە بووبێ.

حکومەتی ئێراق بڕیاری گرتنی ئەو تیرۆریستانەی دەرکردبوو و ئەوان بە ناسنامەو پاسپۆرتی دەسکرد لەو وڵاتە هەڵاتوون.

دامەزراوەی چاودێر هەروەها بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئێراق ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە ئەمریکییە جگە لەتیرۆریستانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق ، موسافیرێکی دیکەی نەبوو.

جارێ لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ هیچکام لە ئەندامانی مونافقین لە ئۆردوگای لیبرتی ماونەوە یان نا، هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام دەگوترێ ئەمریکاو ڕێکخراوی نەتەوەکان بەهاوکاری عەرەبستانی سەعوودی، بواریان بۆ چوونەدەری ئەو تیرۆریستانە لە ئێراق خۆش کردووە.

گرووپی مونافقین لەبەر پێشینەی تاوانکارییەکانی لە ئێراق بەرەوڕووی توڕەیی قووڵی خەڵکی ئەو وڵاتەیە. ئەو گرووپە لە سەرکوت کردنی نەیاران لەلایەن سەددام حوسێن، دیکتاتۆری پێشووی ئێراق بەشێوەی بەرفراوان لەناوبراو پشتیوانی کرد.

ئەو گرووپە ڕەشەکوژە، هەروەها لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق لەدژی ئێران، لایەنگری لە سەددام کردبوو.