تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 20:31 Asia/Tehran
  • ڕوسیا لەمپەری هەڵاتنی داعشیەکان لە موسڵ بۆ سووریا دەبێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا بە هەستیار زانینی ئۆپراسیۆن لەدژی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەی موسڵ ڕایگەیاند کە کردەوەی پێویست بۆ پێشگیری کردن لە هاتنی ترۆریستەکانی هەڵاتوو بۆ سووریا جێ بەجێ دەکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە وتی: موسڵ شارێکی گەورەیە بە حەشیمەتی یەک ونێو ملوین کەسیی کە هەڵمەتی ئازاد کرانیمان بە وردی خسستوەتە بەرچاو.

لاوروف وتی: تێپەڕگەی بەجێ ماو لەدەوروبەری موسڵ بووە بەهۆی ئەم ئەگەرە کە ئەندامانی داعش لە عێراق وموسڵ بچنە دەرێ وبڕونە ناو سووریاوە. خەریکی لێکدانەوەی دۆخەکەین هەتا لەئەگەریی ڕودانی وەها دۆخێک بڕیاری سیاسی وسەربازیی پێویست  بدەین. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: هیوادارین ئەمریکاو هاوپەیمانیی سەربازیی هاوبەش لە هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ یش بەئەگەری هەڵاتنی داعشیەکان لە م شارە وچوونیان بۆ سووریا سەرنج بدەن.

لاورۆف بە پێداگری لەسەر ئەمەکە ئۆپراسیونێک کە خەریکە ئەنجام دەبێت بۆ ئازاد کرانی موسڵ هاسان نابێت ، وتی: بەپێی بڕیک هەڵسەنگاندنی بنکەی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیویۆرک وژنێف ئەگەریی هەیە لە دووسەد هەتا نۆسەد هەزار کەس شارەکە بەجێ بهێڵن ، بەڵام عێراق ، سووریا ووڵاتانی تری دراوسێی ئیمکاناتی پێویستیان بۆ مێوانداری کردنی ئەم خەڵکە نیە.

دوابەدوای هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ کە لە دوێنیوە دەسپێکراوە، دەیان کیلومێتر لە  خاکی عێراق لە بوونی ترۆریستان پاکتاو کراوەتەوە وسەربازانی ئەم وڵاتە هاوڕی لەگەڵ هێزە جەماوەریەکان خەریکی پێشڕەوین بۆ ئازاد کرانی شارەکە.