تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 20:36 Asia/Tehran
  • کرملین ڕاگیرانی پەلاماری ئاسمانی لە حەڵەبی بە جمووجوڵێکی نیازپاکانە وەسف کرد

دەوڵەتی ڕوسیا ڕایگەیاند ڕاگیرانی خەیرای پەلامارەئاسمانیەکانی ڕوسیا بۆسەر حەڵەب بۆ" ئاگر بەسی مرۆڤ دوستانە " لە رۆژی پێنجشەممە جموجۆڵی هاوڕێ لەگەڵ نیاز پاکی لەلایەن سەربازانی ڕوسیایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، دێمێتری پسکۆف وتەبێژی کرملین ڕۆژی سێ شەممە لەبارەی بڕیاری دوورلەچاوەڕوانی مسکۆ بۆ ئەوەی کە بۆمبارانەکانی ڕوسیاوسووریا لە حەڵەب هەلپەسێردرێت وتی: ئەم بڕیارە " بەهیچ کلۆجیک پێوەندی لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەکانی فەرانسەو ئالمانیاوە نیە بەڵکوو بەگشتیی جمووجوڵێکە هاوڕێ لەگەڵ نیاز پاکی لە لایەن سەربازانی ڕوسیاوە. پسکۆف وتی: بەدڵنیائیەوە درێژەی هەوڵەکانی ڕوسیا لە بەرەنگاربونەوەی ترۆریستەکان ولەچەق بەستووی دەرهێنانی دۆخی حەڵەب لە هۆکارەکانی  ئەم بڕیارە بوونە .

ئەم وتەبێژە ی ڕوس وتی: ڕوسیا لە شەریکەکانی ڕۆژئاوایی خۆی چاوەڕوانی هەوڵی هاوبەشی هەیە . سرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا یش بە ێیداگری لەسەر ئەم قسانە وتی: ئەم جمووجوڵە لە سەرنیازپاکیە بەهێوای ئەوە کە لەم ئاگر بڕە هەشت کاژێریەدا لە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ جیا کردنەوەی بەرەی نوسرە لە تاقمە نەیارەکانی چەکداری سووری کە ئەمریکاو ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ناوچە لەوان پشتیوانی دەکەن، کەڵک وەربگیردرێت.