تشرینی یه‌که‌م 22, 2016 09:10 Asia/Tehran
  • داوای وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ هاوبەشیی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ

وەزیری بەرگریی ئەمریکا خوازیاری هاوبەشیی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی موسڵ بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەسەفەری بۆ ئانکارا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوشانە تورکییەکەی خۆیدا خوازیاری ئامادەبوونی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ بوو.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە حەیدەر عەبادی سەرۆژ وەزیرانی ئێراق لەم دواییەدا ڕایگەیاند، ئێمە نەیاری بەشداریی هێزەکانی تورکیاین لە ئۆپراسیۆنی موسڵدا چونکە ئامادەبوونی ئەوان تەگەرە دەخاتە بەردەم هەوڵ وکۆششی ئێراقییەکان لەشەڕی دژ بە گرووپی ڕەشەکوژی داعش.

بڕێک کۆڕ و ناوەندی سیاسی لە ئێراق ، ئامانجی تورکیا لە بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ بەپشتگریی هەمەلایەنەی ئەمریکا دەگەڕێننەوە بۆ هەوڵدان بەمەبەستی هێنانەدی کۆریدۆرێکی هێمن هەتا تیرۆریستانی داعش بتوانن لەمەیدانی شەڕ هەڵێن و بۆی دەرباز بن.