کانونی یه‌که‌م 08, 2016 21:05 Asia/Tehran
  • ئوباما: دام و دەزگا ئاسایشتییەکان توانایی پێ زانین بە سەرهەڵدانی داعشیان نەبوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: پێکهاتە هەواڵگری و ئاسایشتییەکانی ئەمریکا توانایی پێ و شوێن گرتن و پێزانین بە قۆناغەکانی دەستەڵات گرتنی ڕێکخراوەی داعشیان نەبوو.

باراک ئوبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە  دیمانەیەک دا لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامی شەوانەی (جەی ، پی ، ئێس) لە سی ئێن ئێن ڕایگەیاند: پێکهاتە هەواڵگری و ئاسایشتییەکانی ئەمریکا توانایی پێ و شوێن گرتن و پێزانین بە قۆناغەکانی دەستەڵات گرتنی ڕێکخراوەی ڕەشەکوژی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە تایبەت لە دوو وڵاتی سووریاو عێرا قیان نەبووە.

ئوباما بە ڕاشکاوی جەختی کرد کە :نەک هەر ئەو کاتەی کە ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش کە خەریکی ئەندام خڕکردنەوە بوو لە خاکی سووریادا، بەڵکو کاتێکیش کە خەریکی خۆ سازدان بوو بۆ ئەنجام دانی هێرشێکی گەورە بۆ سەر موسڵ، دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی وڵاتەکەی ئاگایان لەم ڕووداوانە نەبوو.

ئوباما کە لە ساڵی 2014 دا ئەم تاقمەی بە دەستەیەکی بێ بایەخ لە قەڵەم دا بوو کە لە گروپێکی پلە دووهەمی وەرزشی دەچن، لەم وتووێژە تازەیەی دا دانی بەوەدا نا کەنەک هەر ئەو کاتەی کە ئەم ڕێکخراوەیە خەریکی کۆکردنەوەی چەکدار بوو لە سووریادا، بەڵکو تەنانەت کاتێکیش کە سەرقاڵی  ئامادە بوون  بۆ ئەنجام دانی هێرشێکی گەورەو بەربڵاو بۆ سەر موسڵ و داگیر کردنی ئەم شارە بوو، ئەم جوڵانەوانەی نەکەوتنە بەر دیدای دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی وڵاتەکەیەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاشکاوی  دانی نا بە لێنەهاتوویی خۆی وتەنی (سیاسەتە ئاڵۆزەکانی) وڵاتەکەی لە ناوچەکەداو وتیشی: من پێم وانییە  کاتێک کە باسی سیاسەتی دەرەوەیی و یان لانیکەم سەرۆک کۆمارەتیی کەسێکی فەوتان هەڵگری وەک من لە سەرەوەی ئەم سیاسەتانە دێتە گۆڕێ، ئیدی بتوانین باسی بێ کەم و کوڕی بکەین.

ئوباما سەرباری ئەمەش بانگەشەی کرد کە: بە خۆی و دەوڵەتەکەیەوە لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی بەرنگار بوونەوەی ئەم دیاردەیە باشترین بڕیاریان داوە.