کانونی دوھەم 18, 2017 20:32 Asia/Tehran
  • ماتەمینی گشتی لە وڵاتی مالی

دوابەدوای تەقینەوەی خوێناوی لە مالی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما، ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتا سەرۆک کۆماری مالی پاش تەقینەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی بۆمبێک لە ئۆردوگایەک لە شاری گائۆ(باکووری مالی) کە کوژران و برینداربوونی پتر لە سەت کەسی لێکەوتەوە، سێ ڕۆژی وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

لانیکەم٤٧کەس لەو تەقینەوەدا کوژران و ١١٥ کەسیش بریندار بوون.

تەقینەوە لە ئۆردوگایەک لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری گائۆ ڕووی دا و ئەندامانی پێشووی گرووپە سەرهەوڵداوەکانی تێدا نیشتەجێن. چالاکی لەو ئۆردوگایە پاش ئەو تەقینەوە پەکی کەوتووە.

ئەو پەلامارە، گەورەترین پەلاماری مێژووی ئەم دواییەی وڵاتی مالییە.