کانونی دوھەم 19, 2017 11:46 Asia/Tehran
  • دیداری کاربەدەستانی باڵای سەربازیی تورکیا و ڕژێمی زایۆنی لە بروکسێل

جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە چوارچێوی کۆنفرانسی ئاسایشیی ناتۆدا کە لە پێتەختی بەلژیک بەڕێوە چوو، لەگەڵ ژنراڵ خەلوسی ئاکار فەرماندەری ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گرووپی نێودەوڵەتیی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێرانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، کاربەدەستانی سەربازیی ڕژێمی زاینی و تورکیا لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە بروکسل پێکەوە دیداریان هەبووە.
لە چەن ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا ئەوە یەکەم دیدار لەم ئاستە لە نێوان کاربەدەستانی سەربازیی ئیسراییل و تورکیا دێتە ئەژمار.
ژێدەرێکی سیاسیی وتی کە ژنراڵ یائیر گولان، جیگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ڕژێمی زایۆنی لە چوارچێوی کۆنفرانسی ئاسایشیی ناتۆدا کە لە پێتەختی بەلژیک بەڕێوە چوو، لەگەڵ ژنراڵ خەلووسی ئاکار فەرماندەری گشتی ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا دیداری کردووە.
"یوفال ڕووتیم" بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی هەتا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانی سیاسی لەگەل تورکیا، سەردانی ئانکارا دەکات.
چاوەڕێ دەکرێ کە لەم دانوستانانەدا سەبارەت بە پرس و بابەتی سیاسی و ئەمنی لەوان باروودۆخی فەلەستین و سووریا وتووێژ بکرێ.
پێوەندییەکانی ئانکارا و تێلاڤیڤ ساڵی ٢٠١٠ ی زایینی پاش پەلاماری هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەمیی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ کەرتی غەززە کە بووە هۆی کوژرانی ١٠ کەس لە شاروومەندانی تورکیا، تەواو  ئاڵۆز ببوو.
تورکیا و ئیسراییل هاوینی ساڵی ٢٠١٧ (پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی) بە شێوەی فەرمی ، ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی خۆیان راگەیاند.