زەریف گەیشتە مالیزی
وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، گەیشتە کوالالامپوری پێتەختی مالیزی .
بەپێی ڕ اپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەی کوالالامپور لەلایەن عەبدوڵڵا زواوی تاهر کاربەدەستی باڵای وەزارەتی دەرەوەی مالیزی و مەرزیە ئەفخەم باڵوێزی ئێران لە مالیزی پێشوازی لێکرا.
زەریف بڕیارە لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە لەسەر داواکاری مالیزی بۆ لێکدانەوەی قەیرانی موسوڵمانانی روهینگیا و دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین بەڕێوە چووە، بەشداری بکات و وتار بدات .
وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی جیهانیی ئابووری داڤووسی سویس بەرەو کوالالامپور ڕۆیشتووە، بڕیارە لەگەڵ عەنیفە ئەمان وەزیری دەرەوەی مالیزیش دیدار و وتووێژ بکات.