نوێنەرێکی پەرلەمانی قڕقیزستان : فڕۆکە داکەوتووەکەی تورکیا هەڵگری کاڵای قاچاخی چینی بووە
کانونی دوھەم 19, 2017 18:58 Asia/Tehran
نوێنەرێکی پەرلەمانی قڕقیزستان وتی:ئەو فڕۆکەیەی تورکیا کە لە گردوپەڕی فڕگەی ماناش داکەوت ، هەڵگری کاڵای قاچاخی چینی بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵیی ( کەی جی 24) عومەربەگ تکی بایۆف سەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی(ئاتا مەکان) و نوێنەری پەرلەمانی قڕقیزستان لە بارەی داکەوتنی فڕۆکەکەی تورکیا لە بیشکەک دا ڕایگەیاند: فڕۆکەکەی تورکیا کە لەم دواییەدا لە قڕقیزستان داکەوت، هەڵگری کاڵاو شتومەکی قاچاخی چینی بووەو کەچی کاربەدەستانی دەوڵەت بەنیازی شاردنەوەی ئەم ڕاستییەن.
ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی قڕقیزستان وتیشی: بەپێی بەڵگەکانی کۆمپانیایەکی تورک ، بڕیار وابوو ئەم فڕۆکەیە لە فڕگەی نێونەتەوەیی(ماناس) بنیشێتەوە. بە قسەی ئەم کۆمپانیایە، باری فڕۆکە داکەوتووەکەی تورکیا بەرطەم و کاڵای قاچاخی چینی بووە.