کانونی دوھەم 19, 2017 21:10 Asia/Tehran
  • دامەزرانی موشەکە باڵستیکەکانی کۆریای باکووری  لە سەر سەکۆ

سەرچاوە سەربازییەکانی کۆریای باکووری بانگەشەیان کرد، موشەکە باڵستیکەکانی کۆریای باکووری لە سەر سەکۆکانی هاویشتن دامەزران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، سەرچاوە ئاگادارەکانی سەربە سوپای کۆریای باشووری ڕایانگەیاند: هێندێک زانیاری لە بارەی موشەکە باڵستیکەکانی کۆریای باکووری درکێندراوە کە لەوانەیە ئەمە بەشێک لە ستراتژیای کۆریای باکووری لە هەمبەر دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بێت.

هەر لەم حاڵەدا ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بڵاوکراوەی (ساوت چاینا) لە هۆنگ کۆنگیشەوە دەربڕی ئەوەیە کە کۆریای باکووری موشەکە تازە کیشوەرپێوەکانی باڵستیکی خۆی ناسراو بە (ئای سی بی ئێم) کە درێژاییەکەی دەگاتە پانزە مەتر لە سەر سەکۆکانی هاویشتن دامەزراندووە هەتا لە هەر کات و شوێنێکدا کە ئەم وڵاتە بە پێویستی بزانێت بەکاریان بێنێ.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باکووری لەم مانگەدا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە هەرکاتێک کە ڕێبەرەکەی فەرمان بدات موشەکە باڵستیکە کیشوەرپێوەکان دەهاوێژێت.

یونهاپ، هەواڵدەریی کۆریای باشووری پێشتر باسی هەگەری هاوێژرانی ئەم موشەکانەی کرد هاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی ئاهەنگی سوێندخواردنی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا.

ئاهەنگی سوێند خواردنی ترەمپ سبەینێ هەینی بەڕێوە دەچێ. بڕێک لە ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە کۆریای باکووری لەوانەیە چالاکیی هێزگەی پڕهەراوهوریای (یونگ بین)ی کە تیای دا پلۆتۆنیۆمی چەکەمەنی بەرهەم دێت، دەست پێ کردبێتەوە.