کانونی دوھەم 20, 2017 11:04 Asia/Tehran
  • نەیارانی ترامپ هەر لە ئێستاوە گوشارەکانیان دەست پێ کردووە

ژمارێک لە کۆماریخوازانی نەیاری سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا خەریکی ئامادە کردنی نامەیەکی کراوەی دیکەن کە لەودا سیاسەتەکانی دەرەوەی "دۆناڵد ترامپ"یان داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە و هەندێ ڕاسپێرییان سەبارەت بە سیاسەتی نێودەوڵەتی بە سەرۆک کۆماری داهاتوویی ئەمریکا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ڕۆژنامەی "ئیسۆستیا" چاپی مۆسکۆ لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێ : ژمارێک لە ئەندامانی خاوەن دزەو دەسەڵاتی پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا کە لە ڕابردوودا پلە و پۆستی باڵایان لە ئەستۆ بووە خەریکی ئامادەکردنی نامەیەکی کراوەی دیکە بۆ "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەم وڵاتەن کە لەودا نامەیەدا هەڵوێستەکانی ترامپ بەرامبەر بە هەندێ پرسی گرینگی گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەیی دەدەنە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
چاوەڕی دەکرێ کە زیاتر لە ١٠٠ سیاسەتوان ئەم نامەیە مۆر کەن کە لە نێو ئەو کەسانەدا، راوێژکاری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کارناسانی باڵای ئەم وەزارەتخانەیە و تەنانەت جێگری پێشووی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکایش دەبیندرێ.
کاربەدەستێکی ئاگادار لە لایەن کۆڕە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکایی بە هەواڵنێری "ئیسۆستیا" وتوویەتی کە کۆماریخوازانێک کە نەیاری سیاسەتەکانی ترامپن، هەر لە ئێستاوە خۆیان بۆ کەڵک وەرگرتن لەم شێوازە ( نوسینی نامەی کراوە  بۆ ترامپ) و ڕەخنە لە ڕوانگەکانی ئەویان ئامادە کردووە.
بە وتەی ناوبراو، ئەم سایسەتوانانە بەنیازن لەم ڕێگاوە سەرنجی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بەرەو خۆیان راکێشن و تێی بگەیەنن کە لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ ئەوان راوێژ بکات.