شوبات 23, 2017 21:06 Asia/Tehran
  • ئەرمەنستان: سیاسەتە ناوچەییەکانی تورکیا تێکدەرانەیە

وەزیری بەرەڤانیی ئەرمەنستان وێڕای بە تێکدەرانە زانینی هەڵوێستی ناوچەیی تورکیا ، ڕایگەیاند: ئانکارا بەو سیاسەتە نێونەتەوەییانەیەوە بوەتە هۆی تەریک خستنەوەی خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ویکن سەرکیسییان وەزیری بەرەڤانیی ئەرمەنستان وتی: سیاسەتەکانی تورکیا لە قەفقاز تێکدەرانەیەو دژی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: تورکیا لە سەر بایکۆت کردنی ئەرمەنستان بەردەوامەو قەڵاچۆی ئەرمەنییەکان لە سەردەمی ئەمپراتۆریەتی عوسمانی ڕەت دەکاتەوە.

وەزیری بەرەڤانیی ئەرمەنستان وتیشی: تورکیا هەروەها بەڵێنییەکانی خۆی لە ئاستی نێونەتەوەیی دا بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئەرمەنستان لە چوارچێوەی تەبایی نامەیەک دا کە لە ساڵی 2010 لە زوریخ لە نێوان دوو وڵات دا واژۆ کرا بە تەواوی ڕەت کردووەتەوە.

وەزیری بەرەڤانیی ئەرمەنستان وشداری دا کە ئەم وڵاتە ئەو موشەکە تاکتیکیانەی ئەسکەندەرکە لە بەر دەستی دایە هاوتەریب لەگەڵ بارودۆخێکدا  کە بێتە ئاراوە بەکار دێنێ.

ئەرمەنستان و تورکیا پەیوەندیی دیپلۆماسیانەیان پێکەوە نییەو سنووری نێوان دوو وڵات لە ساڵی هەزارو نۆسەدونەوەدو سێوە داخراوە.