کۆریای باکوور خاوەنی پێنج هەزار تەن چەکی شیمیایی یە
شوبات 24, 2017 12:05 Asia/Tehran
پسپۆڕانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاند کە کۆریای باکوور خاوەنی پێنج هەزار تەن چەکی شیمیایی لەوان هەڵگری ئەو مادە ژاراویەیە کە زڕبراکەی سەرۆکی ئەم وڵاتەی کوشتووە .
بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ کۆریای باکوور بەرهەم هێنانی چەکی شیمیایی لە هەشتاکانەوە دەست پێ کردووە و مەزەندە دەکرێ لە نێوان دوو هەزار و ٥٠٠ تا پێنج هەزار تەن چەکی شیمیایی لە هەممارەکانی خۆیدا ڕاگرتبێ.
دام و دەزگەی بەرهەم هێنانی ئەم چەکانە لە هەشت ناوچەی کۆریای باکووردان؛ لەوان بەندەری چوونگجین Chongjin لە باکووری ڕۆژهەڵات و سینوجیو Sinuiju لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە.
"لی یی ڤوو" شرۆڤەکارێکی بواری بەرەڤانیی کۆریای باشوور ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ؛ پیونگ یانگ ڕادەیەکی زۆر گازی دەماری "ڤی ئیکس"ی هەیە.
ئەم گازە زۆر بە هاسانی و بە خەرجێکی کەم بەرهەم دێت.