شوبات 24, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • دەست پێ کردی کاپی جیهانیی تیرهاویشتن لە هیندستان بە بەشداریی تیرهاوێژانی ئێرانی

یەکەم ململانێی کاپی جیهانیی تیرهاویشتنی ساڵی ٢٠١٧ ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی ٤٥٢ وەرزشوان لە ٤٩ وڵاتی جیهانەوە لەوان ئێران لە شاری نیودێلهی هیندوستان دەستی پی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ تیرهاوێژانی ئێرانی ئەمڕۆ هەینی لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی ئەم ڕکابەرایەتییەدا لە دوو بەشی پیاوان و ژنان لە لقی تفەنگی ١٠ مەتر بەشداری دەکەن و فیناڵی ئەم بەشەیش ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێ.
کاروانی تیرهاویشتنی ئێران کە بە بەشداریی ٨ تیرهاوێژ لە بەشی پیاوان و ژنان بەڕێ کراون بۆ ئەم ڕکابەرایەتییانە، بڕیارە لە لقی تفەنگ بادی، سێ باروودۆخ و دەمانچەی ٥٠ مەتر و هەروەها ڕکابەرایەتیی میکسیش بەشداری بکەن.
ئەم خولەی ڕکابەرایتییەکان ڕۆژی یەکەمی مانگی مارسی ٢٠١٧ کۆتایی دێت.
قۆناخی دووەمی کاپی جیهانیی تیرهاویشتنی ١، ڕۆژانی ٧ تا ٢٧ی مارس لە مەکزیک بەڕێوە دەچێ.
هەروەها کۆماری ئازەربایجان و ئەڵمانیش میواندارانی قۆناغەکانی دواتری ئەم ڕکابەرایەتییەن.