شوبات 24, 2017 17:19 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەنیازی زاڵخوازی و ملهوڕی سەربازیانەیە لە جیهان دا .

سەرۆکی نوێی ئەمریکا لەمیانەی گوتارێکی دژبەیەک دا لەلایەکەوە داوای قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە جیهان دەکات و لەلایەکی ترەوە وتوویەتی : واشینگتۆن هەمووکات دەبێ خاوەنی مەزنترین جبەخانەی ناڤۆکی بێ لە چاو وڵاتانی دیکە دا .

دونالد ترەمپ بەم ئیدیعایەوە  کە چاوەڕوانی  جیهانێک بێ شەڕئامێزی ناڤۆکییە وتیشی: بەم حاڵە ئەمریکا  هیچکات لە وڵاتانی تر  تەنانەت وڵاتانی دۆست، لەبواری چەکی ناڤۆکی دواناکەوێت.

ترەمپ لە درێژەدا  ڕێککەوتنی دەساڵەی ئەمریکا لەگەڵ ڕوسیا ناسراو بە نیوستارت کە دوولایەن بە هۆیەوە  هەتا ساڵی دووهەزاروهەژدە بو سەپاندنی هەندێ بەرتەسکی گرینگ بەسەر جبەخانەکانی ناڤۆکی خۆیان دەرفەتیان هەیە، بە ڕێککەوتنێکی یەک لایەنە زانی و وێڕای نرخاندنی لەگەڵ  بەرجام  وتی :  ئەمەش یەکێکی تر لە ڕێککەوتنە خراپەکانە کە ئەمریکا گرێی داوە  .

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها وتی کە وڵاتەکەی دەبێ یەکەم وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە دونیا دابێت و ئەمریکا لە ڕوسیا  لەم بوارە دا  دواکەوتووە وناوبراو خوازیاری پەرەپێدانی جبەخانەکانی ناڤۆکییە .

ئەمریکا روسیا بە هەبوونی هەزاران  کڵاڤوکی ناڤۆکی دوو دەسەڵاتی مەزنی ناڤۆکی سەربازی لە جیهانن  .

ئێستاسەرۆکی ئەمریکا  بە ڕاگەیاندنی هەڵوێتسی خۆی بە ئاشکرایی سەبارەت بە وەپێشکەوتن لە ڕوسیا لە بواری هەبوونی چەکی ناڤۆکی  بەنیازی گۆڕانێکی هاوسەنگی سەربازی لە جیهانە بە قازانجی وڵاتەکەی ترەمپ لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنیش  باسی بەرنامەکانی خۆی کرد بۆ سەرکەوتنی سەربازیی ئەمریکا لە جیهان  و ئێستاش کە سەرۆکی وڵاتەکەیە بەنیازە ئەم بەرنامانە  جێبەجێ بکات .

وتەکانی سەروکی ئەمریکا سەبارەت بە سەرکەوتنی سەربازی وڵاتەکەی لە جیهان، نیشانەی هەوڵەکانی بۆ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنامەکانی پەسەند کراوی  کەمکردنی چەکەمەنییە کە بەرلەمە لەگەڵ ڕوسیا و دەسەڵاتانی مەزنی دیکەی سەربازی مۆری کردووە  .

ترەمپ بەرلەمە مەرجی باشتر بوونی پێوەندی ئەمریکا و روسیای کەمکردنی چەکی ناڤۆکی ڕوسیا  زانیبوو  کە ئەم هەڵوێستەی نیشان دەدات  کەسەرۆکی  ئەمریکا بەنیازی کەڵک وەرگرتن لە بەرنامەکانی وادەدراوی خۆی  بۆ ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ڕوسیایە .

قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە سەرکەوتنی سەربازیی ئەمریکا لە جیهان لە پێناو هەڵوێستی دەوڵەتەکەی بو چوونەدەری  لە هەموو ڕێککەوتنامەگەلێکە  کە بەبڕوای سەرۆکی ئەمریکا بە قازانجی وڵاتەکەی نییە، لەحاڵێکدا کە ئەم هەوڵە دەبێتە هۆی  کاردانەوەی خەنیمەکانی ئەمریکا و هەوڵی هاوبەشی ئەوان  کە بە نۆرەی خۆی بەسەر ئاسایش و سەقامی جیهانی کاریگەر  دەبێت.

هەربەم بۆنەوە  هەندێ سیاسەتڤانو کارناس سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکرانی ڕکابەری چەکەمەنی  لە جیهان  لە چەشنی سەردەمی شەڕی سازد لە جیهان، وشدارییان داوە .

ئەمریکا لە ڕیزی وڵاتانی خاوەنی پاشەکەوتی چەکی کوکوژ لە جیهانە و چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی  کەمکردنی  چەکی ناڤۆکی  وێڕای ئەوەی  مەترسیەکە بۆ ئاسایشی جیهان، زەبریش لە ئیتعباری ئەم وڵاتە دەدات کە بانگەشەی  دامەزرانی ئاشتی لە جیهان دەکات .