ناڕەزایەتی ئەمریکیەکان بە هەڵوێستی دژی میدیایی سەرۆکی وڵاتەکەیان
ژمارێک لە جەماوەری ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بە هەڵوێستی دژی میدیایی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەستیان دایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداو سیما ، خۆپێشاندەرانی ئەمریکی لە نیۆیۆرک بە بەرزکردنەوەی دروشم و لە دەست دابوونی لافیتە گەلێک هەڵوێستە توندەکانی تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکیان لە بەرامبەر میدیاکاندا شەرمەزار کرد .
بە هاتنە سەرکاری تڕەمپ خۆپێشاندانی بەرفراوان لە ویلایەتی نیۆیۆرک بەڕێوە چوو بەڵام ئەوە یەکەم جارە کە خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی بە هەڵسوکەوتی توندی سەرۆک کۆمار لە دژی میدیاکان بەڕێوە دەچێ .
لەد لایەکی دیکەوە دەیان کەس لە چین و توێژە جیایاکانی خەڵکی ئەمریکا شەوی رابردوو لە بەرامبەر ماڵی " کایک پێنس " جێگری دۆناڵد تڕەمپ ی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە شاری واشنگتۆن دی سی ، کۆبونەوە .
ئەو کەسانە دروشم گەلێکیان لە دژی سیاسەتی کۆچبەری تڕەمپ بە دژی هاوڵاتیانی حەوت وڵاتی موسوڵمان بەرز کردەوە .
ئەمە سێهەمین کۆبوونەوە لە سێ حەوتەی رابردوودا لە بەرامبەر ماڵی پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکایە .