ئادار 19, 2017 11:17 Asia/Tehran
  • لەبەندکرانی زیاتر لە٢٥٠٠سەربازی پێشووی بەریتانیا

وەزارەتی دادی بەریتانیا ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ٢٥٠٠سەربازی پێشووی ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا لەبەر ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا لەوان تاوانە جینسیەکان زیندانی کران.

بەپێی ڕاپۆری ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیەن، وەزارەتی دادی بەریتانیا، وتی: ساڵی٢٠١٦ سەربازانی پێشووی سوپای بەریتانیا لەنێوان چوار هەتا پێنج لەسەتای حەشیمەتی زیندانەکانی ئەو وڵاتەیان پێکهێناوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرە، نیگەرانییەکان لەمەڕ کارتێکەریی شەڕی ئێراق و ئەفغانستان لەسەر سەلامەتی ڕۆحی سەربازانی بەریتانی بەڕادەیەکی بەرچاو تاوپێداوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دادگەیەک لە بەریتانیا لەم دواییەدا بڕیاری ئێعدامی ئەلەکساندر بلەکمەن ، مارێنزێکی پێشووی بەریتانیا کە لەبەر کوشتنی لەئەنقەستی بەندکراوێک لە ئەفغانستان تاوانبارکرابوو، لە بڕیاری کوشتنی بەئەنقەست بۆ بڕیاری"کوشتنی نزیک لەئەنقەست" کەم کردەوە.

بلەکمەن تاوانبارە بەوەی ئەندامێکی تالیبان کە بەقورسی بریندارببوو و لەزیندانێکی ئەفغانستان لەبەنددابوو، لەئەنقەست کوشتووە.

کریس گریلینگ وەزیری دادی بەریتانیا هیوای خواست، بڵاوکرانەوەی ئاماری هاوپێوەند بە ئامادەبوونی سەربازانی پێشووی ئەو وڵاتە لە گرتووخانەکان، یارمەتی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بدات بەرنامەڕێژی زیاتری هەبێت بۆ پێش گرتن بە پەرەی تاوانکاریی لەنێو بەندکراواندا.