ئادار 19, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • گەیشتنی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران بۆ مالیزی

ئەمیر دەریادار " حەبیبواللە سەیاری" فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەسەر بانگهێستی هاوشانی مالیزیایی خۆی گەیشتە کوالالامپوری پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پیی راپۆرتی ئیرنا ، بڕیارە ناوبراو  شەوی یەکشەممە لە سەر دوشەممە بچێتە دۆرگەی لەنکاوی مالیزی هەتا لە هەفدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی دوو ساڵانەی هەوا - فەزا و دەریاگەڕیی مالیزی سەردان بکات ولەجڤێنەکانی پەراوێزی بەشداری بکات.

دەریادار سەیاری بڕیارە لە پەراوێزی ئەم پێشانگە و جڤێنەکانی ، لەگەڵ فەرماندە پایەبەرزەکانی سەربازی مالیزی وچەند وڵاتی تر دیدار ووتووێژ بکات. ئەم پێشانگەیە لە بیست ویەک هەتا بیست وپێنجی مارسی دووهەزارو هەفدە لە دورگەی لەنکاوی بەڕێوە دەچیت.

سەرپەیڤ