ئادار 20, 2017 11:15 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور بەرەیەکی نوێ لە ماتۆری مووشەکی تاقی کردەوە

کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە بەرەیکی نوێ لە ماتۆری مووشەکی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، هەواڵدەریی ناوەندی کۆریای باکوور (KCNA) ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ماتۆرێکی مووشەکیی نوێ و بەهێزی بە سەرکەوتوویەوە تاقی کردووەتەوە.

راپۆرتەکان باس لە ئامادە بوونی کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور لە ئەو تاقی کردنەوەیە دەکەن.

ڕێبەری کۆریای باکوور لە وتارێکدا ئەو تاقی کردنەوەیە کە بەرەی نوێی ماتۆرە بەهێزەکانی مووشەک و مانگیلەی تێدا نیشان درا وەکوو لەدایک بوونێکی نوێ لە پیشەی مووشەکی وەسف کرد.

شیاوی باسە، کۆریای باکوور سەرەتاکانی ڕەشەمەی ئەمساڵیش بە هاویشتنی چەند مووشەکی باڵستیک تاقی کردنەوەی مووشەکیی نوێی ئەنجام دا.

ئەنجومەنی ئەورووپاش دووشەممە ٩ ی رەشەمەی ئەمساڵ بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە بڕیاری خۆیان لە درێژ کردنەوەی گەمارۆکان دژی کۆریای باکوور بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی پیونگ یانگ هەواڵی دا.

لە دەقی ئەو بەیانییەدا هاتبوو: ئەمڕۆ لە ٢٧ ی فێڤریەی ئەمساڵی زایینی، ئەم ئەنجومەنە بە وەرگرتنی بڕێ بیری یاسایی، گەمارۆیەکی پێشێل گێرانە دژی کۆریای باکوور دەر دەکات. گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا جگە لە بڕیارنامەی ٢٣٢١ ی ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند کراوی ٣٠ ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦ سنووردارترە.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە دانوستانە شەش لایەنەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠٠٩ بە هۆی بێ بەڵێنیە بەردەوامەکانی ئەمریکاوە شکستی هێنا.

شیاوی باسە کە کۆریای باکوور چەندین جار ڕایگەیاندووە کە  بەرنامە ی مووشەکی و ناڤۆکی ئەو وڵاتە، بە مەبەستی بەرگری لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژی پیونگ یانگ ئەنجام دەدرێت.