ئادار 20, 2017 11:16 Asia/Tehran
  • مارتین شولتز بوو بە سەرۆکی پاتی سۆشیال دیموکراتی ئاڵمان

کۆنگرەی تایبەتی پارتی سۆشیال دیموکراتی ئاڵمان بە سەتا سەتی دەنگ، مارتین شولتزی وەک سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات وهەروەها بەربژاری ئەو پارتە بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەدری ئەعزەمی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئاڵمان هەڵبژارد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵی دۆیچە وێلە، کۆنگرەی تایبەتی پارتی سۆشیال دیموکراتی ئاڵمان بە٦٠٥نوێنەر، مارتین شولتز سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئوروپای وەک سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات و هەروەها بەربژاری ئەو پارتە بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری باڵا(سەدری ئەعزەمی) لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئاڵمان هەڵبژارد.

مارتین شولتز پاش هەڵبژێردران وتی: پێم وایە ئەو هەڵبژاردنە، دەسپێک و سەرەتایەک بێت بۆ بەدەست هێنانی نووسینگەی سەدری ئەعزەمی لە ئاڵمان.