ئادار 21, 2017 09:42 Asia/Tehran
  • جێژنی وڵاتانی دەڤەری شارستانیەتی نەورۆز لە مۆسکۆ

جێژن وئاهەنگی وڵاتانی دەڤەری ژیاری نەورۆز بەئامادەبوونی شارومەندانی ئێرانی و ژمارێک لە هاووڵاتیانی ڕووسی، ئەفغانستانی، تاجیکستانی و کۆماری ئازەربایجان لە مۆسکۆ، بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو ڕێوڕەسمە سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەهاوبەشی نزیک بە٨٠٠کەس لەوان خوێندکارانی ئێرانی دانیشتوو بەمیوانداری مەهدی سەنایی باڵوێزی ئێران لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز، بەڕێوە چوو.

چەند بەشێک لە وتەو پەیامی نەورۆزانەی حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەتەوەری سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی لەئاستی ناوخۆ و جیهانی، کارنامەی ساڵی95، پێشکەوتن و پێداویستیەکان بە ڤیدیۆ، لەو ئاهەنگەدا بڵاو کرایەوە.

باس و بابەتی سەرکەوتنە ئابووریەکان، چوونەسەری ئاستی جێگیری و سەقام وئاسایش لە ئێران، بەرزکردنەوەی پلەوپێگەی جیهانیی ئێران و هەروەها بەرنامەکانی بەردەم بەش گەلێکی پەیامی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاوکراوە لەو ئاهەنگەدا بوو.

سەنایی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فێدراسیۆنی ڕووسیاش لە قسەکانی خۆیدا بەئاماژە بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕوو لە بەجیهانی کرانی نەورۆز، ئەو بۆنەی زۆر بەنرخ وەسف کرد.

ناوبراو وتی: ئێرانییەکان بە خەڵات و دیاری نەورۆز بۆ ناوچەو جیهان، پەیامهێنی ئاشتی و دۆستایەتین.