روسیا: بەبێ کورد دانوستانەکان ئەنجامی نابێت
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌شداریی کردنی کورد له کۆنگره‌ی ژنێڤدا به‌رده‌وامن و ئه‌رکی دیمەستۆرایه بۆ دانوستانه‌کانی ژنێڤ کورد بانگهێشت بکات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا که له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ لیۆناردۆ شی ئۆکیتیندۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆنگۆی دیموکرات سازیکردبوو، رایگه‌یاند: به‌شداریی کردنی کورد له دانوستانه‌کانی جنێڤدا گرنگه و له‌و چوارچێوه‌شدا ده‌یانه‌وێت تورکیا رازی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورد به‌شداری دانوستانه‌کان بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد؛ به‌هۆی دژایه‌تی کردنی تورکیاوه، به‌شداریی کردنی کورد له دانوستانه‌کانی ژنێڤدا ئاسان نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی :"بەبێ به‌شداریی کردنی کورد له دانوستانه‌کاندا مه‌حاڵه دانوستانه‌کان به ئه‌نجام بگه‌ن، بۆیە ئه‌رکی ستیڤان دیمەستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه کورد بانگهێشتی دانوستانه‌کانی ژنێڤ بکات".