ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی لەندەن گەیشتە (45) کەس
ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌کەی له‌نده‌ن بۆ پێنج کوژراو و (40) بریندار به‌رز بوەوە، له نێو کوژراوه‌کاندا هێرشبه‌ره‌که و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس هه‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سبەی ، وته‌بێژی پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌که له‌سه‌ر پردی وێستمینسته‌ر که ده‌که‌وێته نزیک بینای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به ئۆتۆمبێل چه‌ند که‌سێکی کردوه به ژێره‌وه و که‌سێکیشی هه‌ڵداوه‌ته ناو روباری تایمز، له‌دوای ئه‌وه له ئۆتۆمبێله‌که‌ی دابه‌زیوه و به چه‌قۆ هێرشی کردوه‌ته سه‌ر ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس و کوشتویه‌تی، دواتر هێزه‌کانی پۆلیس ته‌قه‌یان له هێرشبه‌ره‌که کردوه و کوشتویانه. پۆلیسی له‌نده‌ن ئاشکرای کردوه؛ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی که کوژراوه ناوی کێس پاڵمه‌ره و ته‌مه‌نی (48) ساڵه و خێزاندار بوە.پێشتریش پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: وه‌ک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداوه‌که‌دا ده‌که‌ن و به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه پۆلیس رێوشوێنی توندی له نزیک په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و شاری له‌نده‌ن گرتوه‌ته‌به‌ر و دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان، دواخراون.سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هێزه‌کانی پۆلیس هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینیان له شاری بێرمینگهام ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌ره‌داوی روداوه‌که‌دا.
له‌دوای هێرشه‌که‌ی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، تێریزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی بەریتانیا رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه شکستخواردوه و هه‌وڵه‌کان بۆ شکاندنی به‌هاکانی به‌ریتانیا شکست ده‌هێنن.مه‌ی، له‌دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی نیشتمانی راشیگه‌یاند: رێگه ناده‌ن ده‌نگی شه‌ڕ و تیرۆر جیایان بکاته‌وه، هاوکات رۆڵی هێزه ئه‌منیه‌کانیشی به‌رز نرخاند.